Emily Dickinson's poems in translation/Kurdish/I taste a liquor never brewed,

Emily Dickinson was translated into Kurdish by Madeh Piryonesi in 2016[1].

(٢١٤)

من شەرابێک دەخۆمەوە کە دەستکردی دەستێک نیە
لە پەرداخێکدا کە بە جامی مرواری پڕ دەبێت
ھەموو خومرەکانی لێوارەی ڕاین
مەیی وەھایان تیا نیە

من لە بۆنی ھەوا مەستم
لەگەڵ ئاونگ پەیمانی عەشق دەبەستم
لە ڕۆژانی بێکۆتایی ھاویندا مەست و شێواو
بە کاروانسەراکانی ئاسماندا تێدەپەڕم

کاتێک کە خاوەن باخەکان ھەنگە مەست و سەرخۆشەکان
لە سەر خوانی کاسەگوڵەکان دەر دەکەن
ئەو کاتەی کە پەپوولەکان، لەبەر مەستی، دەست ھەڵدەگرن لەجامەکان
من ھەر زیاتر دەخۆمەوە

تا فریشتەکان، کڵاوە بەفرینەکانیان ڕادەوەشێنن
تا قیددیسەکان بەرەو پەنجەرەکان ھێرش بێنن
کە وردی ئەم مەیکەشە بچووکە ببنەوە
کە بە مەستی لە پێش تاودا ڕاکشاوە [2][3]

References edit

  1. "CBC: Why a civil engineer is translating Emily Dickinson into Kurdish".
  2. "وەرگێڕانی سەید مادێح پیریۆنسی، گۆڤاری ڕامان، ژمارەی ٢١١، ، ھەولێر، ساڵی ٢٠١٤ " (PDF).
  3. "شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان:گوڵچنێک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن".